کەسایەتییەکی نزیک لە سەدر: روداوەکەی نەجەف پاکردنەوەی خۆپیشاندەرانە لە تێکدەران

کەسایەتییەکی نزیک لە سەدر: روداوەکەی نەجەف پاکردنەوەی خۆپیشاندەرانە لە تێکدەران
ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، لە ئێستادا و دوای "دەرکردنی خراپەکاران" لە ریزی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، دۆخی سروشتنی بۆ گۆڕەپانەکان لە نەجەف گەڕاوەتەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا و دوای دەرکردنی خراپەکاران لە ریزی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز دۆخی سروشتی بۆ گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان لە نەجەف گەڕاوەتەوە".



سوپاس بۆ خوا ئێستا لەو کەسانەی دزەیان کردوەتە ناومان، رزگارمانبوە


ئاماژەی بەوەشکردوە، "سوپاس بۆ خوا ئێستا لەو کەسانەی دزەیان کردوەتە ناومان، رزگارمانبوە و نیشتیمانپەروەران رێزلێگیراون".

یەکی شوبات د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق نامەی راسپاردنی بۆ سەرۆکایەتیکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێشکەشی محەمەد تۆفیق عەلاوی کرد.



بەشێک لە خۆپیشاندەران عەلاوی بە نوێنەری کوتلەکان نەوەکو گەل ناودەبەن


هاوکات لە دژی کاندیدکردنی عەلاوی کە بەشێک لە خۆپیشاندەران بە نوێنەری "کوتلەکان نەوەکو گەل" ناویانبردوە ناڕەزایی لە شاری نەجەف بەڕێوەچو و لە ئەنجامی گرژییەکانیش ژمارەیەک هاوڵاتی بونەتە قوربانی.



ژمارەی كوژراوانی نێو خۆپیشاندانەكانی نەجەف گەیشتوەتە هەشت كوژراو بەرزبوەتەوە


چەند سەرچاوەیەكی تەندروستی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف رایانگەیاندوە، ژمارەی كوژراوانی نێو خۆپیشاندانەكانی نەجەف گەیشتوەتە هەشت كوژراو و بەهۆی پێكدادانیانەكانی نیوان لایەنگر و چەكدارانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەرانی ئەو پارێزگایە، تا ئێستا 100 كەس برینداربون.

ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتی، "شەوی رابردو یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ سەردانی شاری نەجەفی کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی کۆبوەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ گرژی لە لە نێوان خۆپیشاندەرانی نەجەف و گروپی کڵاوشینەکانی سەر بە رەوتی سەدر رویداوە".




خەندان
Top