عەسایب ئەهلی حەق بەیاننامەیەک لەبارەی ”کوژرانی قەیس خەعەلی“ دەردەکات
جەواد تەڵیباوی، گوتەبێژی عەسایب ئەهلی حەق لە بەیاننامەکەدا، رەتی کردووەتەوە قەیس خەزعەلیی سەرۆکی میلیشیاکەی کوژرابێ.
جەواد تەڵیباوی هەروەها رایەگیاندووە، هەر کاتێ بنکە سەربازییە ئەمریکییەکان لە عێراق بەسەر سەرباز و فەرماندە ئەمریکییەکان سووتێندران، ”ئەوکات بزانن ئەو هەواڵە راستە“، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی، ئەگەر قەیس خەزعەلی بکوژرێ، ئەوا ئەوان بنکە سەربازییە ئەمریکییەکان ئاگرباران دەکەن.
پێشتر هاووڵاتیانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکیان بڵاو کردبووەوە، کە تێیدا کەناڵی (ئەلعەرەبییە) هەواڵی کوژرانی قەیس خەزعەلی، سەرۆکی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقی بڵاو کردبووەوە.
باسنيوز