عەلاوی داوا لە حكومەتی كاربەڕێكەر دەكات خۆپیشاندەران بپارێزێت

عەلاوی داوا لە حكومەتی كاربەڕێكەر دەكات خۆپیشاندەران بپارێزێت
لە چوارچێوەی ئاڵۆزییەكانی نەجەف و كوژرانی هەشت خۆپیشاندەر و برینداربونی دەیانی دیكەدا، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، محەمەد تۆفیق عەلاوی داوا لە حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق دەكات خۆپیاشندەران بپارێزێت.

پاش ئەوەی بە هۆی پێكدادانەكانی نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەرانی نەجەف هەشت خۆپیشاندەر كوژران و نزیكەی 100 خۆپیشاندەریش برینداربون، محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق داوای لە حكومەتی كاربەڕێكەر كرد خۆپیشاندەران بپارێزن.


لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، عەلاوی نوسویەتی "ئەو روداوە بەئازارانەی ئێستا رودەدەن، بوەتە هۆی ئەوەی داوا لە برایانم بكەم لە حكومەتی كاربەڕێكەر، سەبارەت بە پاراستنی خۆپیشاندەران ئەركی خۆیان بەجێبهێنن".

ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەو هەنگاوە تا كاتی پێكهێنانی حكومەتی نویی عێراقە، كە سەرجەم خواست و داواكارییەكانی عێراقییەكان بگەیەنێتە ئەنجام و هێزی خۆی لە گەلەوە بەدەستبهێنێت".

ئەو وتانەی عەلاوی پاش ئەوەدێت، ئەمشەو چوارشەممە لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەرانی نەجەف، هەشت خۆپیشاندەر كوژران و دەیانی دیكە بە سەختی برینداربون.










خەندان
Top