سوپای عێراق روونکردنەوە لەبارەی هاتنی دوو هەزار چەکداری داعش دەدات

سوپای عێراق روونکردنەوە لەبارەی هاتنی دوو هەزار چەکداری داعش دەدات
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا روونکردنەوە لەبارەی هاتنی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا، دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-2-2020، لیوا روکن نومان زەوبەعی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێڵی سنووریی نێوان عێراق و سووریا بە تەواوی پارێزراوە و هێزە عێراقییەکان بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەن.

لیوا روکن نەومان زەوبەعی رەتی کردووەتەوە ئەو دەنگۆیانە راست بن، کە باس لە هاتنی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە بۆ سنووری نەینەوا دەکەن و رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و هێزە عێراقییەکان بۆ رێگرتن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بەردەوامە.

پێشتریش لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.












باسنيوز

Top