بانکی رافیده‌ین پێدانی 50 ملیۆن دینار به هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نێت
بانكی رافده‌ینی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیان كردوه به‌پێدانی پێشینه‌ی 50 ملیۆن دیناری عێراق، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌بێت و بیه‌وێت بیكات به‌خانو، ده‌توانێت له وه‌رگرتنی ئه‌و 50 ملیۆن دیناره سودمه‌ندبێت.
بڕی پاره‌كه به‌پێی خواستی هاوڵاتی دیاریده‌كرێت، كارئاسانی ته‌واویشی بۆ ده‌كرێت و مانگانه به‌قیستێكی درێژخایه‌ن لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پاره‌كه به‌پێی خواستی هاوڵاتی دیاریده‌كرێت، كارئاسانی ته‌واویشی بۆ ده‌كرێت و مانگانه به‌قیستێكی درێژخایه‌ن لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه.
بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە عێراقدا پێدانی قەرز بە پڕۆژەی بچوک و یەکەی نیشتەجێ بون رادەگەیەنن، بەڵام ئەو بانکانە هیچ لقێکیان لە هەرێمی کوردستاندا نیە
هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە عێراقدا پێدانی قەرز بە پڕۆژەی بچوک و یەکەی نیشتەجێ بون رادەگەیەنن، بەڵام ئەو بانکانە هیچ لقێکیان لە هەرێمی کوردستاندا نیە، بەوەش هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناتوانن لەو قەرزانە سودمەندبن.
خەندان