سەدر داوای خۆپیشاندانێكی دیكە دەكات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، جارێکی دیکە داوای لە لایەنگرانی کرد، خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامبدەن.
سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی "پێویستە لە رێگەی ئاپۆرای خەڵکەوە، پاڵپشتی شۆڕشگێڕان بکرێت، تا پشت و باسکیان، لە دژی گەندەڵکاران بەهێزتربکرێت و پارێزگاریش لە داوای ئاشتیانە و گەورەیی خۆپیشاندانەکان بکرێت".
پێشتریش سەدر داوای پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی لەپێناو دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان و پرۆسەی خوێندن کردبوو.
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندانەكان كێشە كەوتە نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران، بەشێك لە خۆپیشاندەران درووشمیان دژی سەدر بەرز كردووەتەوە و داوا دەكەن كە لایەنگرانی لە شوێنی خۆپیشاندانەكان دووركەونەوە.
K24