عه‌بدولمه‌هدی و ئەمەریكییەكان باسی كشانەوەی ھێزە بیانییەكان دەكەن
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال كێنێس مه‌كێنزی فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا لە عێراق پرسی هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكایان تاوتوێ كردووه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە عه‌بدولمه‌هدی، ئەوەی خستووەتەڕوو "نامانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێویسته عێراق له هه‌موو ململانێ و ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه دووربخرێته‌وه".
K24