داعش هێرشێکی گەورە دەکاتە سەر حەشدی شەعبی لە ئەنبار
ئەحمەد نەسروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێرشەکە شەوی رابردوو کراوەتە سەر لیوای 18ـی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
ئەحمەد نەسروڵڵا بە ئاماژەکردن بەوەی،ئەو هێرشە دووەم هێرشی گەورەی داعشە لە ماوەی یەکهەفتەی رابردوودا، رایگەیاندووە، چەکدارەکانی داعش هاوەن، چەکی سووک و مامناوەندیان لەو هێرشەدا بەکارهێناوە.
رۆژی 10-12-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق (2014- 2018) رایگەیاند، عێراق بە تەواوی لە داعش پاک کرایەوە.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز