"كڵاو شینه‌كان" له‌ نه‌جه‌ف ده‌كشێنه‌وه‌

لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، رێكکه‌وتنێك له‌نێوان فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، رێبەری ره‌وتی سه‌در كراوه‌" كه‌ ناسراون به‌ "كڵاو شینه‌كان" له‌شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی نه‌جف بكشێنه‌وه‌.

لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، رێکكه‌وتن له‌نێوان فه‌رمانده‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در كراوه‌ كه‌ به‌ "كڵاو شینه‌كان" ناسراون له‌شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كانی نه‌جه‌ف بكشێنه‌وه‌.

"كڵاو شینه‌كان" ئه‌ركی پارێزگاریكردن له‌ئاسایش و سیستمی خوێند و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانیان پێسپێردرابو


"كڵاو شینه‌كان" ئه‌ركی پارێزگاریكردن له‌ئاسایش و سیستمی خوێند و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانیان پێسپێردرابو، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی هێرشنه‌كرێته‌ سه‌ریان و زیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتی و تایبه‌تیه‌كانی نه‌جه‌ف نه‌درێت.

عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانی به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردبو، به‌هیچ جۆرێك توندوتیژی و چه‌ك به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن


پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردبو، به‌هیچ جۆرێك توندوتیژی و چه‌ك به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێكیش نادرێت شه‌قام و رێگه‌وبانه‌ گشتیه‌كان دابخات.

كڵاو شینه‌كان، هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌درن، پاش راسپاردنی عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت زێده‌تر ناویان ده‌بیسترێت


كڵاو شینه‌كان، هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌درن، پاش راسپاردنی عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت زێده‌تر ناویان ده‌بیسترێت، ئه‌و هێزه‌ی پاش رێكه‌وتی یەکی شوباتی 2020 به‌ فه‌رمانی موقته‌دا سه‌در په‌یتا په‌یتا چادره‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ و ویستیان ئه‌وه‌یه‌ بڵاوه‌یان پێبكه‌ن، خۆپیشانده‌رانیش به‌رامبه‌ر كڵاوشینه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خوێنی كوژراوانیان له‌ژێر ناوی "كڵاوسوره‌كان" به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن.

سێ رۆژ دوای راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی وڵات تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامبونی خۆیان له‌ مانگرتنه‌كانیان راگه‌یاندوه‌.

خۆپیشاندەران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، عه‌لاوی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له‌لای ئه‌وان په‌سه‌ند نیه‌، له‌كاتێكدا لای موقته‌دا سه‌در-ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در عه‌لاوی كه‌سێكی شایسته‌یه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان ئاڵۆزیه‌كی به‌رچاو به‌وخۆوه‌ ده‌بینێت.




خەندان
Top