وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: تا عه‌لاوی متمانه‌ وه‌رده‌گرێت عادل له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: تا عه‌لاوی متمانه‌ وه‌رده‌گرێت عادل له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، تا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی پێده‌درێت، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ راییكردنی كاروباره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ به‌محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ده‌به‌خشێت.

ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ئێستا سه‌رجه‌میان راده‌ستی حكومه‌تی نوێ ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌ له‌په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت


ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ئێستا سه‌رجه‌میان راده‌ستی حكومه‌تی نوێ ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌ له‌په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت.

یه‌ك-ی ئه‌م مانگه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد، كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت.

عه‌بدولمه‌هدی به‌شێوه‌یه‌كی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردنی گرێبه‌ست و رێكکه‌وتنی ده‌ره‌كی و ناردنی پرۆژه‌یاسای لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌


حه‌دیسی باسی لەوەشکرد، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ره‌تای مانگی 11ی ساڵی رابردو حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردنی گرێبه‌ست و رێكکه‌وتنی ده‌ره‌كی و ناردنی پرۆژه‌یاسای لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە وتارێکدا دوای راسپاردنی رایگەیاند، "جەخت لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و هەڵوەشاندنەوەی دەستە ئابورییە جیاوازەکان و لێکۆڵینەوە لە ئاسایش و ئارامی گەل و هاوڵاتیان دەکەینەوە، هەروەها عێراق دەپارێزین لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی و رێگەنادەین ببێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێکان".






خەندان
Top