یۆنامی ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق

یۆنامی ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق
جارێکی دیکە یۆنامی ھۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق و جەخت لەسەر لە ئازادی رادەبڕین دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق (یۆنامی) هۆشداری دراوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق، لە بە ئامانجگرتنی خۆپیشاندەران و تیایدا هاتووە، پێویستە ئازادی رادەبڕین، بۆ هەمووان فەراهەم بكرێت.

یۆنامی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، راوەدونان و ترساندنی ئەو كەسانەی بە ئازادی رای خۆیان دەردەبڕن، لاوازكردنی مەودای بەجێهێنانی خواستە رەوانەكانی گەلی عێراقە و قەیرانەکان درێژتر دەکاتەوە.






K24
Top