عامری لەسەر موقتەدا سەدر هاتەدەنگ

عامری لەسەر موقتەدا سەدر هاتەدەنگ
هادی عامری، لەسەر سووکایەتیکردن بە موقتەدا سەدر هاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت "سوکایەتیكردن بە موقتەدا سەدر، لەلایەن چەند قەڵەم بەدەستێکی بەکرێگیراو، رەتدەکەینەوە".

لە بەیاننامەیەکدا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر، لەسەر سووکایەتیکردن بە رێبەری رەوتی سەدر هاتەدەنگ و رایگەیاند "سوکایەتی بە رەمزە ئاینییەکان، بە تایبەت بە موقتەدا سەدر، لەلایەن چەند قەڵەم بەدەستێکی بەکرێگیراو، رەتدەکەینەوە".

دوای ئەوەی سەدر، داوای کۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەکانی کرد، لە چەند گۆڕەپانێکی خۆپیشاندان، شەڕ و رووبەڕووبونەوە لەنێوان کڵاوشینەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، موقتەدا سەدر بە خائین و هاوبەشی گەندەڵکاران ناوی دەهێنرێت.






K24
Top