وەزیری دەرەوەی بەلجیکا گەیشتە بەغدا

 وەزیری دەرەوەی بەلجیکا گەیشتە بەغدا


وەزیری دەرەوەی بەلجیکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-2-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ڤیلیپ گۆفن، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەیشتووەتە بەغدا.

بڕیارە ڤیلیپ گۆفن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ ببێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، جگە لە پەیوەندییەکانی بەلجیکا و عێراق، تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بکات.







باسنيوز
Top