سەرۆك وەزیرانی نوێ خۆپیشاندەرانی عێراق ناوەستێنێ
هاوکات بەهۆی جارێکی دیکە گەڕانەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان، قەرەباڵغی زیاترییان پێوەدیارە. لەلایەک پشتگیری لە حکوومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی محەمەد تەوفیق عەللاوی و لەلایەکی دیکەشەوە، لایەنگرانی بۆ گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان گەڕاندووەتەوە.
خۆپیشاندەرێك بەناوی سەجاد ماجد دەڵێ: "گەڕانەوەی رەوتی سەدری بۆ مەیدانی تەحریر، لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەران دایە، بۆ زیاتر گوشار خستنە سەر حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ".
ئەوەی ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت ئەوەیە، بەهۆی جارێکی دیکە گەڕانەوەی لایەنگرانی سەدر، گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان، قەرەباڵغی زیاترییان پێوەدیارە. خۆپیشاندەرانیش ئێستا رووی دەمییان لە نەتەوە یەکگرتووەکانە پشتگیرییان بکەن.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەران، عادل عەبدولمەهدی دەستیلەکارکێشایەوە، ئێوارەی دوێنێ 1/2/2020، محەمەد تەوفیق عەللاوی، بۆ شوێنگرتنەوەی، لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق راسپێردرا.
K24