سەرۆککۆماری عێراق محەممەد عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد
محەممەد تۆفیق عەللاوی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە توویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هاووڵاتییانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دوای ئەوەی سەرۆککۆمار بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایسپاردم، بڕیارمدا بەر لەوەی قسە لەگەڵ هیچ کەسێکی دیکەدا بکەم، یەکەم شت قسە لەگەڵ ئێوەدا بکەم".
عەللاوی لە پەیامەکەدا بە هاووڵاتییانی عێراقی گوت، "ئەگەر قوربانیدانەکانی ئێوە و ئازایەتیتان نەبووایە، هیچ گۆڕانکارییەک لە وڵات‌دا رووینەدەدا. لێتانتێدەگەم کە زۆر بەرگەتانگرت و زۆر ئارامتانگرت. بۆیە باوەڕم پێتان هەیە و داواتان لێدەکەم لە خۆپێشاندان بەردەوام بن، چونکە ئەگەر ئێوەم لەگەڵدا نەبێت، من تەنیا دەبم و ناتوانم هیچ بکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد، "کەمێک پێش ئێستا من هاوڵاتییەک بووم، بەڵام ئێستا فەرمانبەرێکم و سپاردەیەکی گەورە هەڵدەگرم. لە داواکارییەکانتان مەکشێنەوە. خۆپێشاندان بکەن، درووشم بڵێنەوە و گردببنەوە. ئەمە وڵاتتانە و مافی خۆتانە. ئەوەی لەسەر منە، ئەوەیە داواکارییەکانتان جێبەجێ بکەم و پێویستە بتانپارێزم، لەبری ئەوەی داتانپڵۆسێنم. دەبێت چەکی وڵات بە رووی ئەوانەدا بەرز بکرێتەوە کە چەک بە رووتاندا بەرز دەکەنەوە. پێداگربن لەسەر لێپێچینەوە لە بکوژەکان".
هەروەها عەللاوی ئاماژەی بەوە کرد، "خێزانی شەهیدان قەرەبوو دەکەینەوە، برینداران چارەسەر دەکەین و کاتی هەڵبژاردن دیاریدەکەین و یاسای حیزبەکان و "ئەمەت لە کوێ بوو" دادەنێین. ئابووری چاکدەکەین و بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و هەروەها حکومەتەکەم پێکدەهێنم."
لەبارەی لایەن و حیزبە سیاسییەکان و پێکهێنانی حکومەتەوە ئەوەی بۆ هاووڵاتییانی عێراق خستەڕوو، "ئەگەر لایەنەکان هەوڵبدەن بەربژێرەکانیانم بەسەردا بسەپێنن، ئەوا دێم قسە لەگەڵ ئێوەدا دەکەم و واز لەم بەرپرسیارێتییە دەهێنم، هەر وەک چۆن ئێوە لە پێناو وڵات‌دا وازتان لە خوێندنتان هێنا، منیش واز لە بەرپرسیارێتییەکەم دەهێنم و دەبمەوە بە هاووڵاتییەکی ئاسایی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئێوە لە پێناو وڵات‌دا هاتوونەتە دەرەوە. ئەگەر داواکارییەکانتان بەدینەهێنم، ئەوا شایانی ئەم پۆستە نیم".
محەممەد تۆفیق عەللاوی لەبارەی خۆپێشاندەرانەوە رایگەیاند "وه‌ك ده‌زانن جه‌ماوه‌ر داواكارییان هه‌یه و داواكارییه‌كانیان ره‌وان و مافی ته‌واویان بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌م داواكارییانه هەیە. ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی زۆر سه‌ره‌تایی هاتوونەته شه‌قامه‌كان كه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا فه‌راهه‌مكراون و له راستیدا هه‌موو هاووڵاتییه‌ك مافی هه‌یه ئه‌و مافانه‌ی بۆ فه‌راهه‌م بكرێ. ئه‌وان زۆر شتیان نه‌ویستووه. ته‌نیا پێدانی هه‌لیكاریان ده‌وێ. نایانه‌وێ بێكاری روو له زیادبوون بكات. خزمه‌تگوزارییان ده‌وێ. ده‌یانه‌وێ كه‌سێك گوێ له ده‌نگیان بگرێت".
عەللاوی له به‌ریتانیا و لوبنان ژیاوه، ئه‌ندامی كارای ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووە راوێژكاری مرۆیی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووە، ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوو و له ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی لیستێكی لیبراڵی‌یان به‌ناوی عیراقییه پێکهێنا .
یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپێشاندەران بنبڕکردنی گەندەڵییە، محمەمەد عەللاوی ئاماژە بەوەدەکات بە دوو قۆناخ رووبەڕووی دەبێتەوە و دەشڵێت "گرنگترین شت ئه‌وه‌یه به‌دوو قۆناخ بكرێت. قۆناخی یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵی له 2003 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ و قۆناخی دووه‌میش دوای ئه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بۆی نوسیبم. له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی پێشوو كه كراون، به‌ر له هه‌موو شتێك من به نه‌فه‌سی تۆڵه‌سه‌ندن له‌گەڵ كه‌سه‌كان كارناكه‌م، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌و پاره دزراوانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت. له‌سه‌ره‌تاوه كاتێك ناوم هات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرم مه‌رجی پێشینه‌م ئه‌وه‌بوو كه له هیچ حیزبێك قبووڵناكه‌م به‌ربژێرێكی خۆی بۆ بوون به وه‌زیر پێشكه‌ش بكات و ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كه بخاتە ژێر ركێفی خۆیه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كه بکاتە سه‌رچاوه‌ی بژێوی و سپۆنسه‌رێكی دارایی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی حیزبه‌كه‌ی".
محەممەد تۆفیق عەللاوی ساڵی 2006 بووه په‌رله‌مانتار له 2006-2007 وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بوو له كابینه‌ی مالیكی.
ساڵی 2010 بووه‌وە وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كابینه‌ی دووه‌می مالیكی، ساڵی 2012 به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ژیاننامەی محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌للاوی
- سیاسه‌تڤانێكی عێراقییه و ساڵی 1954 له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا له‌دایكبووه
- كه‌سێكی نزیك له محه‌ممه‌د باقر سه‌در بوو
- ساڵی 1977 عێراقی جێهێشت و چووە لوبنان
- ده‌رچووی ئه‌ندازیاریی بیناسازییه له كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یرووت و له به‌ریتانیا و لوبنان ژیاوه
- ئه‌ندامی كارای ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووە
- راوێژكاری مرۆیی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو
- ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوو
- له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی لیستێكی لیبراڵی‌یان به‌ناوی عێراقییه له ساڵی 2005 پێكهێنا
- ساڵی 2006 بووه په‌رله‌مانتار
- له 2006-2007 وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بووە له كابینه‌ی مالیكی
- ساڵی 2010 بووه‌وە وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كابینه‌ی دووه‌می مالیكی
- ساڵی 2012 به‌هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه