بەرپرسێکی پارتی لە بەغدا: تا ئێستا کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا نەکراوەتەوە
هەرچەندە میدیاکانی عێراق ئاماژەیان بەوە داوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرکۆماری عێراق کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق یەکلا دەکاتەوە و باسی ئەوەش دەکرێت کە محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕادەسپێردرێت، بەڵام شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی بەغدای پارتی رايگەیاند، هێشتا محەمەد تۆفیق عەلاوی یەکلا نەبووەتەوە.
ڕوونیشی کردەوە: ”گرفتی قهواره سیاسییهكان ئاڵۆزه و شهقامیش داواكاریی خۆی ههیه، ڕەوشی سیاسی به جۆرێك ئاڵۆز بووه کە ئهو پرسه به ئاسانی یهكلا نابێتهوه".
بەرپرسەکەی پارتی ئاشکرای کرد کە هێشتا هیچ کاندیدێک بۆ پۆستەکە یەکلا نەکراوەتەوە، چونکە شەقام و لایەنە شیعییەکان لەسەر هیچ کاندیدێک ڕێک نەکەوتوون.
گوتیشی: "كاندیدی سهرۆك وهزیرانی عێراق كاتی دهبێت تا ئەو کاتەی لە ماوەی شهش مانگدا هەڵبژاردن دهكرێت، كوردیش كۆمێنتی خۆی دهبێت“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی یەکلابوونەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەیان بە چوار خاڵ کرد کە پوختەکەی ئەمانەن:
- شۆڕش لە ئاراستەی خۆی لانادات و بەردەوامیش ڕووخسارەکانی چینی سیاسی بە گشتی ڕەت دەکاتەوە و دەستێوەردانی دەرەکیش رەت دەکاتەوە.
- شۆڕش سەرکردایەتییەکی دیاریکراوی نییە و هەمووان هەم سەرکردە و هەم جەماوەریشن.
- گۆڕەپان پێشتر و ئێستاش ماڵی عێراقییەکان بووە و کەس مافی ئەوەی نییە قەبوڵی بکات یان بەشداریکردن لە گۆڕەپان ڕەت بکاتەوە، هەمووان لە گۆرەپانی خۆپیشاندان پێشوازییان لێدەکرێت بە مەرجێک عێراقییەکی پاک بن.
- لە ڕۆژی یەکەمەوە لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان ڕووبەڕووی جۆرەها شێوەی هەڕەشە بووینەتەوە و زۆرێک لەم هەڕەشانە بوونەتە کردار کە بەهۆیەوە نزیکەی ٧٠٠ گەنج گیانیان لەدەست داوە و ٢١ هەزاریش بریندار بوون. ئەم هەڕەشانە هەڵوێستی خۆپیشاندەران ناگۆڕێت و پێداگرتریان دەکات.
باسنيوز