دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 25 سكاڵای لەسەر بەرپرسانی عێراقی بۆ هاتووە

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 25 سكاڵای لەسەر بەرپرسانی عێراقی بۆ هاتووە
شارەزایەكی بواری یاسایی زانیاری نوێ لەسەر ئەو سكاڵایانەی كە لەدژی بەرپرسانی عێراقی لە دادگا نێودەوڵەتییەكان تۆمار كراون، ئاشكرا كردووە

عەلی تەمیمی كە شارەزایەكی بواری یاساییە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی کردووەتەوە: "نزیكەی 25 سكاڵای یاسایی لەسەر بەرپرسانی عێراقی لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لەسە بەرپرسانی عێراقی تۆمار كراوە".

ئەو شارەزایەی یاسای عێراقی توێژینەوەیەكی وردی لەسەر ئەو بەرپرسانەی عێراق بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی كە ئەو بەرپرسانەی كە سكاڵایان لەو دادگایە لەدژ تۆمار كراوە، هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن كە یەكێكیان ڕەگەزنامەی عێراقییە و ڕەگەزنامەی دووەمیشان بیانییە".

سەبارەت بەوەش كە ئاخۆ عێراق ئەندامە لەو دادگای تاوەنی نێودەوڵەتییە، ئەو شارەزایە نووسیویەتی: "لەگەڵ ئەوەی عێراق واژۆی لە سەر ڕێكکەوتنی ساڵی 1988 نەكردووە كە ڕێکكەوتنانەیەك بوو تایبەت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڵام سكاڵاكە هەر لەسەر بەرپرسانی عێراقی كراوە".

سەبارەت بە ڕۆڵی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نووسیویە: "هەرچەندە عێراق واژووی لەسەر ڕێكکەوتنامەکەی ڕۆما نەكردووە، ئەو سكاڵایانە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە لەدژی ئەو بەرپرسە عێراقییانە ئاراستەی دادگای نێوەدەڵەتی تاوان كراون، چونكە بەپێی میساقی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕێی تێدەچێت كە مەلەفێك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی ئەو دادگایە بكرێت".









باسنيوز


Top