شیعەكانی عێراق لەسەر كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتن
نەسیم عەبدوڵا سەركردە لەم هاوپەیمانییە كە دووەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراقە، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە لایەنە سیاسییە شیعییەكان لەسەر كەسێك ڕێككەوتوون كە جارێ بە نادیارێ ماوەتەوە و ناوی نەخراوەتە سەر زاری میدیاكان، لە كاتێكی زوودا ئاشكرا دەكرێ و ناوەكەی دەدرێتە پەرلەمان.
بە گوتەی نەسیم عەبدوڵا، ئەم كەسایەتییەی دیاری كراوە نابێتە جێی مشتومڕی لایەنە سیاسییەكان و لە شەقامی عێراقی و گۆڕەپانەكانی مانگرتووانیشدا قبووڵكراو دەبێت.
هەروەها گوتی كە ئەم كاندیدە نەزاندراوە، جگە لە رەزامەندی موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان و هاوپەیمانیی (ئەلسائیرون) و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەلفەتح، رەزامەندی لایەنە شیعییەكانی تریشی لەسەرە.
جێی باسە زێدەتر لە دوو مانگە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی لەكار كێشاوەتەوە، تا ئێستا لایەنە عێراقییەكان نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنێك لەسەر دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی كاتی.
باسنيوز