دیالە.. بازرگانێکی مادە هۆشبەرەكان حوکمی 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
لەمبارەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی یەكی پارێزگای دیالە فەرمانی زیندانیكردنی بۆ ماوەی 15 ساڵ و سزای دارایی بە بڕی 12 ملیۆن دیناری بۆ بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان دەركرد."
گوتیشی: "ئەو بازرگانەی كە ئەمڕۆ سزا دراوە گەورەترین بازرگانی مادە هۆشبەرەكانە لەسەر ئاستی پارێزگاكە بە ناوی (ی .ك)."
لەم مانگەدا لە پارێزگاتی دیالە بەتایبەت لە سنووری خانەقین و سەعدیە پێنج بەكارهێنەر و بازرگانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر کراون و بە زۆری لە ئێرانەوە مادەی هۆشبەرە دەهێنن، هاوكات لەم مانگەدا 3 ئێرانیش هەر بەو تاوانە گیراون.
باسنیوز