عەللاوی: خۆپیشاندەران هەوڵی نیشاندانی ستەملێکراویی خۆیان بە دەرەوە، دەدەن.

 عەللاوی: خۆپیشاندەران هەوڵی نیشاندانی ستەملێکراویی خۆیان بە دەرەوە، دەدەن.


سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی نهێنییەکی نێوان خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی و لایەنێکی دەرەوە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-1-2020، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، خۆپیشاندەران هەوڵی نیشاندانی ستەملێکراویی خۆیان بە دەرەوە، دەدەن.

ئەیاد عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەیەک نوێنەری خۆپیشاندەرانی عێراق لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەکانیش ”ئەرێنی بوون“.

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئاشکرای کردووە، کە ئەو ئاسانکاریی بۆ ئەو کۆبوونەوانە کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە گەیاندنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بە جیهانی دەرەوە.






باسنيوز
Top