نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ بە یاسایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە عێراق دەدەن

 نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ بە یاسایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە عێراق دەدەن

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ بە پرۆژەیاسایەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سوپای وڵاتەکەیان لە عێراق، دەدات.


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-1-2020، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (سینات) دەنگ بە پرۆژەیاسای کۆتاییهێنان بە کردە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق، بهێنێت.

یاسای بەکارهێنانی هێز لە عێراق لە ساڵی 2002 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا و بەهۆیەوە سوپای ئەمریکا شەڕی دژی رژێمی بەعس راگەیاند و ئەو رژێمەی رووخاند.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) داوای لە سیناتۆرەکان کردووە لە دڵەوە دەنگ بەو یاسایە بدەن و وڵاتەکەشی ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق بۆ پێنج هەزارسەرباز، کەم دەکاتەوە.

لە مانگی ئاداری 2003، سوپای ئەمریکا گەیشتە ناو عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، رژێمی بەعسی رووخاند و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش خۆی وەک داگیرکەر ناساند.







باسنيوز
Top