راوێژكاری ئابوری حكومه‌تی عێراق لەبارەی موچەوە "دڵنیایی" دەدات
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باح كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان كه موچه‌كانیان جێگیره و به‌هیچ جۆرێك دواناكه‌وێت، پاره‌ی پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌به‌رده‌ستی حكومه‌ت هه‌یه".
تێگه‌یشتنێك له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت هه‌یە، بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی
ئاماژەی بەوەشکردوە، تێگه‌یشتنێك له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت هه‌یە، بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی، كاره‌كانیشیان له‌وروه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێت وه‌ك پێویست پرۆژه‌كان جێبه‌جێبكات.
پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق بڕیاربو تا مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەڵام سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی باشوری عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی پڕۆژە یاساکە رەوانەنەکرا.
پێویسته دوباره پێداچونه‌وه بكرێت به بوجه‌ی گشتی ساڵی 2020، به‌جۆرێك به‌شێك له‌بودجه‌كان و كورتهێنان كه‌مبكرێته‌وه
راوێژکارەکەی عەبدولمەهدی باسی لەوەشکردوە، پێویسته دوباره پێداچونه‌وه بكرێت به بوجه‌ی گشتی ساڵی 2020، به‌جۆرێك به‌شێك له‌بودجه‌كان و كورتهێنان كه‌مبكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به‌كاتی زیاتر هه‌یه.
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 گەیشتونەتە رێککەوتن، بەڵام دوای پەسەندکردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە رێککەوتننامەکەی جێبەجێنەکرا.
بەپێی رێککەوتنەکە، هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت.
خەندان