پەرلەمانتارێکی عەرەب: عێراقیش دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل

 پەرلەمانتارێکی عەرەب: عێراقیش دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیل


ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشداری بە وڵاتەکەی و سەرجەم وڵاتانی عەرەبی دەدات لە بارەی پڕۆژەی گرێبەستی سەدە کە دوێنێ سێشەممە ٢٨ی ١ی ٢٠٢٠ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ناوەڕۆکەکەی ڕاگەیاند.



عالیە نسێف، ژنە پەرلەمانتاری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ، پڕۆژەی گرێبەستی سەدەی ترەمپی بە کارەساتهێنەر وەسف کرد و رای گەیاند کە پڕۆژەکە یەکەمین هەنگاوە بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە نێوشیاندا عێراق، لە داهاتوودا بکەونە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی ئیسرائیل کە ئەو بە کیانی سەهیۆنی ناوی هێناون.



هاوکات ڕەخنەی ئەوەی گرتووە کە ئەگەر عەرەب بە شێوەیەکی یەکگرتووانە هەڵوێستیان وەربگرتایە بەرامبەر راگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە، دۆخەکە بەمڕۆ نەدەگەیشت کە گرێبەستی سەدەی تێدا راگەیاندراوە.



باسنیوز
Top