حەلبوسی: مووشەکبارانکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا ناوبانگی عێراق لەکەدار دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە مووشەکبارانکردنی باڵوێزخانەی ئەریکا ناوبانگی عێراق لەکەدار دەکات.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، سەرکۆنەی مووشەکبارانکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکای کردووە و داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات باڵوێزخانەی وڵاتان لە بەغدا بپارێزێت.
محەمەد حەلبوسی هەروەها رایگەیاندووە، مووشەکبارانکردنە بەردەوامەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ناوبانگی عێراق لەکەدار و وڵات بێهێز دەکات، جگە لە زیانگەیشتن بە بەرژوەندییەکان و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ مووشەکیان لە سنووری باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە و باس لە برینداربوونی کەسێکیش بەو هۆیەوە، دەکرێت.
باسنيوز