ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات

 ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات و داوایەکی لێ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27-1-2020، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە مانگی 9ـی 2019ـەوە 14 هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە ”ئێران پاڵپشتییان دەکات“، بە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات و داوا حکوومەتی عێراق دەکا ”پابەندی ئەرکەکانی بێ لە پاراستنی دەزگا دیپلۆماسییەکان“.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26-1-2020، پێنج مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە سێ مووشەکیان لە سنووری باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە و باس لە برینداربوونی کەسێکیش بەو هۆیەوە، دەکرێت.




باسنيوز
Top