موقتەدا سەدر كۆتایی بە خۆپیشاندانەكانی دژی ئەمریكا هێنا
نووسینگەی سەدر لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە "ئێمە لە نیگەرانییەكان تێدەگەین لەو هێرشە ئەمریكییەی بۆ سەر سەدر دەستی پێكردووە، بەم هۆیەوە سەدر داوا دەكات چیتر خۆپیشاندان نەكەن بۆ ئەوەی فیتنەی ناوخۆیی لێ نەكەوێتەوە".
هەروەها نووسینگەی سەدر ئاماژەی بەوە داوە كە ڕێگە بە گەندەڵەكان نادەن سواری شەپۆڵی ناڕەزاییەكان بن، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان بە دروشم گوتنەوە كردووە بۆ شۆڕش، وا دەزانن ئێمە لێی دووركەوتینەوە.
ئەم داوایەی سەدر لە كاتێكدایە رۆژی هەینیی رابردوو سەدان هەزار كەس چوونە ناو ئەو خۆپیشاندانەی سەدر لە بەغدا بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستی پێكردبوو، دوای ئەوەش سەدر رایگەیاندبوو چیتر پشتیوانیی خۆپیشاندەرانی سەربەخۆ ناكات، بەم هۆیەوە لە دوێنێوە حكوومەتی عێراق و میلیشیاكان هەڵمەتێكی فرەوانیان لە دژی بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان دەستپێكردووە.
باسنيوز