فەرماندەیەکی پۆلیسی عێراقی بە خشت بریندار دەکرێ

فەرماندەیەکی پۆلیسی عێراقی بە خشت بریندار دەکرێ
فەرماندەیەکی پۆلیسی عێراقی بە خشت (کەرپووچ) بریندار دەکرێ.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە 25-1-2020، خۆپیشاندەرانی زیقار رێیان لە عەمید ناسر ئەلئەسەدی، پۆلیسی پارێزگاکەیان لە شاری ناسریەی سەنتەری زیقار، گرتووە.

یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە خشتێک عەمید ناسر ئەلئەسەدی بریندار کردووە.

لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە خۆپیشاندەرانی ناسریە زۆرینەی شەقام و پردە سەرەکییەکانی شارەکەیان داخستووە.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، دەستیان پێکرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 600 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.










باسنيوز

Top