زیاتر لە ١٠ ساڵە ژمارەیەک پۆستی حکوومەتی عێراق بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن
رێبواری هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: "به‌پێی یاسا، ڕۆژی 24\10\2019 دوایین ڕۆژ بوو كه دەبووایە په‌رله‌مان ناوی بریكاره‌كان پەسەند بکات کە به‌شێكیان پۆستی كورد و سوننه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن“.
ڕوونیشی کردەوە کە به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی له عێراقدا هەبووە، زیاتر لە 10 ساڵه ئه‌و پۆستانه به وه‌كاله‌ت بەڕێوە دەبرێن و له سه‌رده‌می حکوومەتی هەریەک لە نووری مالیكی و حەیدەر عه‌بادیدا، له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان پۆستەکانیان پڕکردووەتەوە.
ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق پێیوایە کە خۆپیشاندانەکانی عێراق و یەکلا نەبوونەوەی بابەتی دانانی سەرۆک وەزیرانێکی تازە بۆ عێراق، وایانکردووە کە کورد تەواوی پشکە شایستەکانی خۆی لە کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق پێ نەدرێت.
باس‌نیوز