ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی خۆی له عێراق قایمتر ده‌كات
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه له‌كاتێكدایه، كه به‌هۆی مووشه‌كبارانی ئێرانه‌وه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تووشی زیانی جه‌سته‌یی بوونه و بۆ چاره‌سه‌ریش ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كه 11 سه‌رباز دووچاری له‌قینی مێشك بوونه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ربازان هه‌ستیان به سه‌ر سوڕان كردووه، به‌ڵام گرفتی ته‌ندرووستی ئه‌و سه‌ربازانه مه‌ترسیدار نییه.
له كاتی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای ئه‌نبار، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته نه‌یانتوانی هیچ مووشه‌كێك بخه‌نه خواره‌وه، به‌و پێیه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كیان نییه.
به‌رپرسێكی پنتاگۆن به فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوونه ئێران هێرشی مووشه‌كی ئه‌نجام بدات و ئه‌و كاره‌یان به ئه‌گه‌رێكی دوور داناوه.
دۆخی ئێستای عێراق به ره‌وشێكی جیا تێده‌په‌ڕێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له به‌رپرسان داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن له سه‌رووی هه‌موویان ئه‌مه‌ریكا، كه‌چی واشنتن بیر له بڵاوه‌پێكردنی سیسته‌می پاترۆیت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به واتای جێگیری زیاتر دێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی واشنتن رایانگه‌یاندووه، به‌رپرسانی عێراقی له به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان داوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ژووره داخراوه قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ن.
K24