باڵوێزی بەریتانیا سەرکۆنەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2020، ستیفان هیککێی، باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، راگەیاندووە، پێویستە خۆپیشاندەران پارێزگاریی لە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکەیان بکەن.
ستیفان هیککێیهەروەهگا رایگەیاندووە، هیچ بیانوویەک نییە بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کە تا ئێستا ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 600 کەس.
باڵوێزی بەریتانیا وێڕای سەرکۆنەکردنی کوشتنی خۆیشاندەران، داوای لە هێزە عێراقییەکان کردووە دا بەخۆیاندا بگرن و بە پێویستیشی دەزانێ حکوومەتی ئەو وڵاتە بە مەبەستی چاکسازی، گوێ لە داواکانی خۆپیشاندەران بگرێت.
بەپێی دوایین زانیاری، تەنیا لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزە عێراقییەکان 10 خۆپیشاندەریان کوشتووە و 135ـی دیکەشیان بریندار کردووە.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێکرد.
باسنيوز