کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ: لە 48 کاتژمێردا 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردودا 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، هه‌روه‌ها 135 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانیش له‌پارێزگاكانی به‌غدا، دیاله به‌سڕە، زیقار و كه‌ربه‌لا بون.
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 88 كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كاری گێڕه‌شێوێنیان داوه
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه 88 كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی "كاری گێڕه‌شێوێنیان" داوه.
تا ئێستا زیاتر له 500 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 22 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
له‌مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی خواروی عێراق ده‌ستیپێكردوه و به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له 500 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 22 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگەیەندراوەکە، خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كیان له‌پارێزگاكان داخستوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌رێگه‌ی گوللە و بۆمبی فرمێسك رێژه‌وه هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان پێداون و له‌ئه‌نجامیشدا روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروستبوه.
خەندان