نووسینگەی ئەیاد عەلاوی: بڵاوکردنی هەواڵی مردنی عەلاوی ڕێخۆشکەرە بۆ هەوڵی تیرۆرکردنی

نووسینگەی ئەیاد عەلاوی: بڵاوکردنی هەواڵی مردنی عەلاوی ڕێخۆشکەرە بۆ هەوڵی تیرۆرکردنی
نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی بەیاننامەیەک لەبارەی هەواڵی کۆچی دوایی عەللاوی، بڵاو دەکاتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2020، ژمارەیەک میدیای عێراقی بڵاویان کردەوە، کە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا کۆچی دوایی کردووە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نووسینگەی ئەیاد عەللاوی بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رەتی کردووەتەوە عەللاوی کۆچی دوایی کردبێ.

نووسینگەی ئەیاد عەللاوی پێیوایە دەزگای هەواڵگریی وڵاتێکی دراوسێ لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەیە، چونکە پێشتریش سەرکردەیەکی ئەو وڵاتە بە ئاشکرا و لەبەردەم چەندین کەس، پێی گوتووە ”من لە دژی تۆ کارم کردووە“ و عەللاویش راستەوخۆ پێی گوتووەتەوە، کە ”منیش دژی ئێوە کار دەکەم“.

هەروەک نووسینگەکەی ئاماژەی پێکردووە، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە رێگە خۆشکەرە بۆ تیرۆرکردنی عەللاوی، چونکە پێشتریش رژێمی بەعس هەواڵی کوژرانی عەللاوی بڵاو کردووەتەوە و دوای دوو مانگ، لە لەندەن هەوڵی تیرۆرکردنی درا.










باسنيوز


Top