دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی عێراق، شەوی رابردوو لە شاری بەغدا، شەڕ و پێكدادانی سەخت روویداوە، ھێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكرێژیان دژ بە خۆپیشاندەران بەكارھێناوە، بەو ھۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون. چەند رێگایەكی سەرەكی بە داخراوی ماونەتەوە.
لەلایەكی دیكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكان ھێرشیان كردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بە بەكارھێنانی گازی فرمێسكڕێژ تواندراوە ژمارەیەك رێگای سەرەكی بكرێنەوە.
بەپێی زانیارییەكان لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ دوو خۆپیشاندەر كوژران و 17ـی دیكەش لە بەغدا بریندار بوون.
ھەروەھا درەنگانی شەوی رابردوو چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان بە ناوی لوئەی حەلفی لە بەسرە كوژراوە. بەھۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە، ئەمڕۆ لە دیوانییە و زیقار و بابل كراوەتە پشووی فەرمی.
K24