پێنج سەرکردەی ناسراوی عێراق دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا

 پێنج سەرکردەی ناسراوی عێراق دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا


پێنج سەرکردەی ناسراوی عێراق بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە، دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەرکردە عێراقییانە بە تۆمەتی لادان لە بنەما دیموکراتییەکان، تێکدانی سەقامگیری، پێشێڵکاریی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ، گەندەڵی و بوونی پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەخرێنە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەمریکا ناوی سەرکردەکانی خستووەتە ناو لیستی رەش و بە نیازە سزایان بەسەردا بسەپێنێت.

ئەو سەرکردانەی سزاکان دەیانگرێتەوە (زانیاریی میدیایی):

- نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی

- هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق)

- حاکم زاملی، سەرکردە لە میلیشیای سوپای مەهدیی سەر بە رەوتی سەدر

- شبل زەیدی، ئەمینداری میلیشیای کەتیبەکانی ئیمام عەلی



باسنيوز
Top