ئەمریكا باسی نەشتەرگەرییەكەی سیستانی دەكات
باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە بە خۆشییەكی زۆرەوە هەواڵی سەركەوتنی نەشتەرگەریی سیستانییان بیستووە و هەروەها نووسیویەتی "سیستانی رۆڵی بەدیهێنانی سەقامگیرییەكی بەردەوام دەگێڕێت، مایەی ئارامیی عێراق و ناوچەكەیە".
جێی باسە دوێنێ شەو سیستانی رانێكی قاچی چەپی شكا و ئەمڕۆ تیمێكی پزیشكانی عێراقی لە نەخۆشخانەی "كەفیل" لە كەربەلا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوویان بۆ ئەنجام دا.
باسنيوز