فه‌ره‌نسا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات گه‌شت بۆ عێراق و ئێران نه‌كه‌ن

فه‌ره‌نسا داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات گه‌شت بۆ عێراق و ئێران نه‌كه‌ن
ژان ئوڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، داوا له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا كرد كه‌ گه‌شت بۆ عێراق و ئێران نه‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناله‌باره‌ و بۆ گه‌شتكردن گونجاو نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند كه‌ هێشتا ره‌وشی ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌ستیار و ناسكه‌ و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناسه‌قامگیریی له‌ ئارادایه‌ و گوتیشی پێویسته‌ هه‌موو فه‌ڕه‌نسییه‌ك له‌و وڵاتانه‌ به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه‌ بكات و ئه‌گه‌ریش گه‌شتیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌یه‌ دوایبخه‌ن و گه‌شت بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ نه‌كه‌ن.

ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئێران رازیبوونی تارانه‌ به‌ دانوستانكردن بۆ رێككه‌وتنێكی نوێی فراوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.





K24
Top