د.شەفیق قه‌زاز: ده‌رچه‌یه‌کی دیکه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق بنێردرێته په‌رله‌مان
د. شه‌فیق قه‌زاز گوتی: ده‌بووایه پڕۆژه‌بوجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق له مانگی ١٠ی سالی پاره‌وه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرابایه، به‌ڵام دۆخی عێراق وای کرد که ئه‌م پرسه دوا که‌وێت و عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ی ٢٠١٩ بڕوات، ئێستاش دۆخه‌که دیار نییه کە په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌مێنێت، یان نا، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌بودجه نه‌چووه په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و پارەیەی به‌پێی ڕێککه‌وتن له ساڵی ٢٠١٩ بۆ هه‌رێمی کوردستان دانراوه به‌رده‌وامیی پێ ده‌درێت."
وه‌زیری پێشووی مافی مرۆڤ گوتی: "به‌غداش ده‌بێ پابه‌ندی بە ڕێککه‌وتنی پارەوە بکات و به قسه‌ی نوێنه‌رانی کوردیش له به‌غدا ئه‌م بودجه‌یەی له به‌غداوه دێته کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا له پڕۆژه‌بودجه‌ی ٢٠٢٠ ڕازی بوو له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ڕۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له کوردستانه‌وه ده‌درێته به‌غدا و به‌غداش ئه‌و بودجه‌یەی ڕاده‌ستی کوردستانی ده‌کات، کە له‌سه‌ری ڕێک که‌وتوون."
د. شه‌فیق قه‌زاز ڕایگه‌یاند: "له‌م دۆخه‌ی عێراقدا باوه‌ڕ ناکه‌م لایه‌نێک له عێراقدا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه شتێک به‌سه‌ر کوردستاندا بسه‌پێنێت."
ده‌شڵێت: "له ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق بنێردرێته په‌رله‌مان، ده‌بێ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکرێت، ئه‌گه‌ر بکرێت، پرسه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ئه‌گه‌ر نه‌کرێت دۆخه‌که وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه."