ئەڵمانیا: بە كشانەوەی ھێزە بیانییەكان لە عێراق داعش بەھێز دەبێتەوە

ئەڵمانیا: بە كشانەوەی ھێزە بیانییەكان لە عێراق داعش بەھێز دەبێتەوە
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌، ئه‌وا داعش له‌و وڵاته‌ به‌هێز ده‌بێته‌وه‌ و هۆشداریشیدا كه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ ته‌نیا عێراق ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه‌.

هایكۆ ماس، گوتی: "پێویسته‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش بپارێزین، بۆیه‌ وه‌كو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان به‌رده‌وام بین له‌ عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌. ئێستا كه‌ ئێمه‌ له‌ گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كه‌ پێمانوایه‌ پێویسته‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ گرنگه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی داعش ببینه‌وه"‌.

گوتیشی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا داعش توانییوویه‌تی چه‌ندین هێرش ئه‌نجام بدات و ترسمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی كشانه‌وه‌یه‌كی خێرای هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داعش به‌هێز ده‌كاته‌وه‌ و هێرشه‌كانیان له‌ عێراق زیاتر ده‌بن و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق مه‌ترسیداره‌، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی ئه‌وروپاش مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێ ئه‌مه‌ش رێگری لێبكرێت".






K24
Top