هادی عامری بە مەرجێک سەرۆکایەتیی حەشدی شەعبی وەردەگرێت

هادی عامری بە مەرجێک سەرۆکایەتیی حەشدی شەعبی وەردەگرێت
سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق بە مەرجێک سەرۆکایەتیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی وەردەگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-1-2020، ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی رێککەوتوون لەسەر پێدانی سەرۆکایەتیی ئەو میلیشیایانە بە هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە هادی عامری رازی بووە سەرۆکایەتیی حەشدی شەعبی وەربگرێت، بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە، کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە ئەو پۆستەی پێبدرێت.

حەشدی شەعبی لە زیاتر لە 60 گرووپ و میلیشیای تائیفیی توندڕەو پێک دێت، کە دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێک هات.
چەکدارانی ئەو میلیشیایانە، کە زۆرینەیان فەرمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەردەگرن، گوێ بە هیچ یاسا و دابونەریتێک نادەن و بە توندترین و خراپترن شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی عێراق، بەتایبەت پارێزگا سوننەنشینەکان، دەکەن.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.













باسنيوز


Top