ناوی قوتابخانەیەكی بەسرا گۆڕا بە "شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس"

ناوی قوتابخانەیەكی بەسرا گۆڕا بە
بە پێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای بەسرا، ناوی قوتابخایەك لە سەعد بنی وەقاسەوە گۆڕا بۆ شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس.

لە نووسراوێكی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكەدا هاتووە كە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە، ناوی قوتابخانەی سەعد بن ئەبی وەقاسی سەرەتایی كوڕانیان گۆڕیوە بە قوتابخانەی شەهید ئەبو مەهدی موهەندیسی سەرەتایی كوڕان.

نووسراوەكە رۆژی پێنجی ئەم مانگە بە ئیمزای عەبدولحسێن سەلمان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی بەسرا دەرچووە، ئەمەش دەكاتە چەند ڕۆژێك دوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی دەستەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بە دەستی هێزەكانی ئەمریكا.

جێی باسە پێشتر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داوایان دەكرد ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ ناوی ئەبو مەهدی بگۆڕدرێت، بەڵام وەك دەردەكەوێ دیارە كە لە كۆتاییدا بڕیار دراوە قوتابخانەیەكی بە ناوەوە بكرێت.









باسنيوز


Top