نووسەرێكی سەر بە ئاكەپە: عێراق بەسەر سێ ناوچەدا دابەش دەبێت
عەبدولڕەحمان دیلیپاك، نووسەری دیاری توركیا و ئاكەپە، لە وتارێكدا كە (یەنی ئاكید) ٩ی١ی٢٠١٩ بڵاوی كردووەتەوە، باس لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئۆكرانی دەكات لە تاران كە بووە هۆی كوژرانی 180 هاووڵاتیی سڤیلی چەند وڵاتێک، دەڵێت ئەگەر لێكۆڵینەوەكان دەریخست كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە دەستی ئەمریكای لەپشتە، ئەوكات ئێرانیش هاووڵاتی سڤیلی ئەمریكی دەكاتە ئامانج و بارودۆخ خراپتر دەبێت.
ئەو لەبارەی داهاتووی عێراقەوە دەنووسێت: "عێراق بۆ سێ ناوچە دابەش دەبێت، رەنگە لە عێراق وڵاتێكی تایبەت بە شیعە لەدایك ببێت، كە دەبێتە وڵاتێكی (پیرۆز)ی شیعی لە ناوچەكە".
ئەو نووسەرە بەبێ ئەوەی باس لەوە بكات كە لە عێراق وڵاتێكیتر بە ناوی كوردستان بۆ كوردەكان دروست دەبێت، بەڵام بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دەڵێت عێراق بۆ سێ ناوچە دابەش دەبێت، كە مەبەستی وڵاتێكی شیعی و سوونی و كوردە.
باسنيوز