مەرجەعێکی شیعە بۆ ترامب: یاری بە ئاگر مەکە، چونکە نەوەکانی حوسێن لە مەرگ ناترسێن و لەگەڵی دەژین

مەرجەعێکی شیعە بۆ ترامب:  یاری بە ئاگر مەکە، چونکە نەوەکانی حوسێن لە مەرگ ناترسێن و لەگەڵی دەژین


مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت.

قاخم تائی، مەرجەعێکی شیعەکانی عێراق لە پەیامەکەیدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-1-2020 ئامۆژگاریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێ، ”یاری بە ئاگر مەکە، چونکە نەوەکانی حوسێن لە مەرگ ناترسێن و لەگەڵی دەژین“.

قاسم تائی هەروەها رایگەیاندووە، ئیمام مەهدی، کە یەکێکە لە ئیمامەکانی شیعە و هەموویان چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکەن، ورە بە نەوەکانی ئیمام حوسێنی ئیمامی سێیەمی شیعەکان دەدات بۆ سەرکەوتن.

ئەو مەرجەعە ئەمریکا بە داگیرکەری عێراق ناودەبات و ئەو وڵاتە بە بەرپرسیاری هەموو رووداوەکانی دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، دادەنێت و رایگەیاندووە، ئەمریکا بەرپرسە لە وێرانکردنی عێراق.

قاسم تائی داوای دەرچوونی هێزە ئەمریکییەکان دەکات و رایگەیاندووە، ئەگەر بە رەزامەندیی عێراق بنکەکانیان بونیات ناوە، پارەی خەرجییەکانیان دوای بڕینی کڕیی زەوییەکە دەدەنەوە و ئەگەر بە رەزامەندیش نەبووە، ئەوا بەبێ دانی هیچ برە پارەیەک، دەبێ بچنە دەرەوە.

ئەو مەرجەعە بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، ”عێراق دروستکراوی سەرۆکەکانی پێش خۆت نییە و ویلایەتێکی وڵاتەکەشت نییە تا بە ئارەزووی خۆت مامەڵە بە سامانەکەی بکەی“.








باسنیوز
Top