ده‌وڵه‌تی یاسا دوو پۆست ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌لعیَراقییه بۆ ده‌ست به‌رداربوونی له داواكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
له لیَدوانیَكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا‌و وته‌بیَژی فه‌رمی حزبی ده‌عوه حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی دوو پۆستی گرنگی خستۆته به‌رده‌م كوتله‌ی ئه‌لعیَراقییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بیَت.
له لیَدوانیَكی بۆ ئاژانسی شه‌تولعه‌ره‌ب رایگه‌یاند ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له پیَناو ده‌ست به‌ردار بوونی كوتله‌ی ئه‌لعیَراقییه له داواكارییه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پیَشنیاری هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نویَنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئاسایشی خستۆته به‌رده‌م ئه‌و كوتله‌یه، به‌لاَم له به‌رامبه‌ریشدا جاریَكی دیكه مالیكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگریَته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر كوتله‌ی ئه‌لعیَراقییه وه‌حده‌ت جه‌میلی دووپاتیكرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعیَراقییه سووره له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش دووبژاری له‌به‌رده‌م ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری داواكردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بیَت هه‌ردوو بژاره‌كه‌ش پۆستی سه‌رك كۆمار‌و پۆستی سه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی نویَنه‌رانه.