بە هەڵە سكاڵای لەســــەر تۆم كروز تۆمار كرد

بە هەڵە سكاڵای لەســــەر تۆم كروز تۆمار كرد
لە میانەی ئامادەبوونی لە بەرنامەی (درۆ باریمۆ شۆ) خانمە ئەكتەری ئەمریكی (كییرا سیدجویك) نهێنییەكی نێوان خۆی و ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد تۆم كروزی دركاند كە دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەكانی سەدەی رابردوو، كاتێك لە ئێوارەخوانێكدا لەگەڵ هاوسەرەكەی لە ماڵی كروز داوەت كرابوون.
لەوبارەیەوە سیدجویكی تەمەن 55 ساڵ رایگەیاند: كیڤین بیكۆنی هاوسەرم و تۆم كروز بەشدارییان لە فیلمێ (A Few Good Men)دا كرد، بۆ ئەم مەبەستەش ئێوارەیەك لە ماڵی تۆم بۆ نانخواردن داوەت كرابووین و چەند ئەكتەرێكی دیكەش ئامادەبوون، لەوانە (نیكۆڵ كیدمان، دیمی مۆر، برۆس ویلس) و چەند ئەكتەر و دەرهێنەرێكیش ئامادەبوون، منیش بەر لە نانخواردن گەشتێكم بە نێو ماڵەكەدا كرد، لە گۆشەیەكی خانووەكەیدا دوگمەیەكم بینی زۆر سەرنجی راكێشام، بۆیە پەنجەیەكم پێدا كێشا بێ ئەوەی بزانم بۆچی بەكاردێت، بەڵام هیچ شتێك رووی نەدا، ئەمەش منی ترساند و لە تۆمم پرسی ئەم دوگمەیە ئەركی چییە؟ لە وەڵامدا تۆم گوتی ئەمە پێی دەڵێن دوگمەی ترس کە تایبەتە بە ئاگادار كردنەوەی پۆلیس لە كاتی بوونی هەر هەڕەشەیەك لەسەر ماڵەكەم.
سیدجویك هەر لەو بارەوە دەڵێ: دوای ماوەیەكی كەم پێنج ئۆتۆمبیلی پۆلیس لەبەردەم دەرگای ماڵی تۆم ئامادەبوون و دوگمەكەیان خامۆش كردەوە، بۆ من ئەم رووداوە ساتێكی ناخۆش بوو، بەڵام لە هەمان كاتدا رووداوێكی خۆش بوو، كە لە بیری ناكەم.
سەرچاوە: سپۆتنیك
Top