كۆمپانیایەكی چینی بە شێوەیەكی جیاواز ڕێكڵام ئەنجام دەدات
ئەوەی لە وێنەكاندا دەردەكەوێت ئاهەنگی یەك ساڵەی كۆمپانیایەكی چینییە, ئەم كۆمپانیایە كە تایبەتە بە یارییە ئەلیكترۆنییەكان, توانی بەشێوازێكی تەواو جیاوازو لە ئاسماندا ڕێكڵام بۆ كارەكانی بكات, ئەویش بە نیشاندانی كەسایەتی نێو یارییەكان و كۆدی یارییەكە كە هاوڵاتیانی ناوچەكە دەیانتوانی لە ڕێی مۆبایلەوە ڕاستەوخۆ بچنە ناو یارییەكەوە, كۆمپانیاكە بۆ ڕێكڵامەكەی 1500 فڕۆكەی "درون"ی بەكارهێنا تاكو بتوانێ كەسایەتی نێو یارییەكەو كۆدی یارییەكە نیشانی خەڵكی ناوچەكە بدات .