هونەرمەندو خاوەنی دیارترین پێكەنین كۆچی دواییكرد
(خوان خویا بۆرخا) ناسراو بە (ئێڵ ریسیتاس), لەساڵی 1956 لە ئیسپانیا لەدایكبووە, ئەم ناودارە ئەكتەرێكی كۆمیدیای شاشەی ئیسپانیا بووە, هەروەها توانی بە پێكەنینەكەی زیاتر ناوبانگ دەربكات و ببێتە كەسایەتییەكی جیهانی, لە سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو باری تەندرووستی (ئێڵ ریسیتاس) تێكچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا, لەدواییدا دەركەوت كە كێشەی ملوولەی خوێنی هەیە بۆیە چەند نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجام دەدرێت و بە هۆی نەخۆشییەكەیەوە قاچێكی لە دەستدەدات, هەرلەوكاتەوە لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی كە باری تەندرووستی زیاتر تێكدەچێت و گیان لەدەست دەدات .
ناوبانگی (ئێڵ ریسیتاس) وەكو كەسایەتییەكی جیهانی بۆ سەردەمێك دەگەڕێتەوە كاتێك لە چاوپێكەوتنێكیدا باس لە ڕووداوێكی ژیانی خۆی دەكات و پێدەكەنێت كە هەرخۆیشی ستایڵێكی تایبەتی هەبوو لە پێكەنیندا, بەڵام لەدواییدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژێرنووس خرایە سەر قسەكانی و شتی سەیرو پێكەنیناوی لێ درووستكرا .