نەجوا فوئاد باسی وازهێنانی خۆی دەكات لە هونەری سەما
لە چاوپێكەوتنێكیدا (نەجوا فوئاد) باسی بەشێك لە كارە هونەرییەكانی خۆی كرد لە ڕابردوودا, نەجوا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە سەماكردندا هونەری پێشكەش كرد نەك خۆدەرخستن و ووروژاندن بۆ ڕاكێشانی سەرنجی پیاوان بەلای خۆیدا, هەروەها دەڵێت كە لەكاتی سەماكردن جل و پۆشاكی شیاوی بەكاردەهێناو , بەڵام سەبارەت بە ئێستا نەجوا فوئاد گووتی كە ئەو سەماكردن و میوزیكی سەمای بەجۆرێك لەبیرچووەتەوە كە ناتوانێ بەتەنهاش سەما بكات .
هەروەها لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ڕایگەیاند كە لە ڕابردوودا وەكو سەماكار كاری لەگەڵ چەندین ئاوازدانەرو هونەرمەندی بە ئەزموون كرد كە ئەمەش بووە دەرفەتێك بۆ ئەوەی زیاتر بناسرێت و ناوبانگی هەبێت .
(نەجوا فوئاد)ی تەمەن 82 ساڵ, سەرەتای كاركردنی لە بواری هونەردا وەكو سەماكار دەركەوت, بەڵام لە دواییدا توانی بەشداری لە چەند فیلمێكی سینەمایی بكات و ڕۆڵی سەرەكی ببینێت, كە بەمەش توانی ناوبانگی زیاتر دەربكات و كۆمپانیایەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی دابمەزرێنێت, ساڵی 1997 وازهێنانی خۆی لە سەماكردن ڕاگەیاند, تاوەكو ئێستا 15 جار هاوسەرگیری كردووە .