كچە كۆڵۆمبییەك خاوەنی زۆرترین كرێیە لە هۆڵیۆد
لەساڵی 2020 سۆفیا بڕی 43 ملیۆن دۆلاری وەك كرێ دەست كەوتووە و ئەنجلینا جۆلی بە پلەی دووەم هات بە كۆكردنەوەی بڕی 35 ملیۆن دۆلار، گال گارنیش بە كۆكردنەوەی 31 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەم هاتووە. سۆفیا بۆ بەشداریكردنی لە یەك ئەڵقەی زنجیرەی (مۆدێرن فامیلی) بڕی نیو ملیۆن دۆلاری دەست دەكەوێت، هەروەها ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانیی بەرنامەی (ئەمریكا گود تالینت)ە كە لە هەر وەرزێكدا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری دەست دەكەوێت، ئەمە جگە لە چەندین گرێبەستی ریكلامی جیاجیا.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە هۆی وەستاندنی زۆربەی كارە هونەرییە گەورەكانی هۆڵیۆد، ئەمەش كاریگەرییەكی نەرێنیی لەسەر داهاتی ئەستێرە گەورەكان هەبووە، لەبەر نەبوونی بەرهەمی نوێ، هەروەها كرێی ریكلامە بازرگانییەكانیشی كەم كردەوە، لەلایەكی دیكەوە نەبوونی فیلمی نوێ وایكرد كە چەندین خانمە ئەكتەری دیكەی تەلەفزیۆنی بێنە نێو كێبڕكێی بەدەستهێنانی زۆرترین كرێ، لەوانەش ئەلین پۆمپیۆی پاڵەوانی زنجیرەی (گریز ئەناتۆمی) بە كۆكردنەوەی 19 ملیۆن دۆلار، ئەلیزابیس مۆس پاڵەوانی زنجیرەی (زی هاندمایەر تایل) بە كۆكردنەوەی 16 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.
سەرچاوە: الیوم السابع