هونەرمەندو شانۆكار دڵشاد ئەحمەد كۆچی دوایی كرد
شانۆكار (دڵشاد ئەحمەد) كە لەدایكبووی شاری سلێمانییە, دەرچووی بەشی نواندنی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی بووە, هەروەها سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری بو و سەرپەرشتی دەیان چالاكی كوردی كردوە لە تاراوگە و بەشداری دەیان كاری هونەری كردوە .
ناوبراو ساڵانە فێستیڤاڵی هونەری بۆ کۆکردنەوەی هونەرمەندانی کوردستان و تاراوگە ڕێکخستوە و سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد بوە لە یۆتۆبۆری.