لەسەر قەڵای كەركووك كورتە فیلیمێك بەرهەم دەهێندرێت
لەمبارەوە ڕۆژی شەممە 24/4/2021، نەژاد نەجم، دەرهێنەری كورتە فیلمەكە ڕایگەیاند: "وەك ستافی بەشی سینەمای زانكۆی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، كارمان بۆ بەرهەمهێنانی كورتە فیلمێك بەناوی (دوا سەفەری دانیاڵ) لەسەر قەڵای كەركووك كردووە".
گوتیشی: "ناوەڕۆكی كورتە فیلمەكە باس لە پیاوێك دەكات كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا ژن و منداڵەكەی گیان لەدەست دەدەن، ئیتر پیاوەكە وای لێدێت تووشی شڵەژانی دەرونی دەبێت تەنانەت شێتیش دەبێت و دەچێتە جێگایەكی دوورەدەست و هەر بەو حاڵەتەوە دەمێنێتەوە، تاكوو ئەویش سەفەر دەكات و پاشان دەمرێت".
گوتیشی: "فیلمەكە ئێستا كاری وێنەگرتنی تەواو بووە و لە كەركووك لەژێر مۆنتاژ دایە".
basnews